کوژران و برینداربوونی ٢ سەربازی زایۆنی لە باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445032-کوژران_و_برینداربوونی_٢_سەربازی_زایۆنی_لە_باشووری_لوبنان
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەیان لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.
(last modified 2026-06-25T14:38:15+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2026 14:15 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی ٢ سەربازی زایۆنی لە باشووری لوبنان

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەیان لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاویانکردەوە، سەربازێکی سوپای ئەم ڕژێمە لە باشووری لوبنان کوژراوە. سوپای داگیرکەر دانی بەوەدانا کە سەربازێکی فەوجی ٧٥ لە باشووری لوبنان کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا پێنج بریژکار کە گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەم ڕژێمە هەبووە لەم شەڕەدا لە غەززە و لوبنان کوژراون. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ڕژێمی زایۆنی نە ئەو کەسانەی لە ڕیزی کوژراوانی فەرمیی خۆیدا هەژمار کردووە و نە بنەماڵەکانیشیان خراونەتە لیستی بنەماڵە لێقەوماوەکانی شەڕ.