زانست و ژیان
-
دەستەواژەی پەڵەدان واتای چییە و بۆ چی بەکار دێت
ئادار 30, 2025 10:16لە ناوەڕاستی پاییزی هەموو ساڵێک هەریەک لە دەستەواژەکانی پەڵەدان، پەڵەی داوە یان نەداوە و بارانەپەڵە بەر گوێی خەڵکی دەکەوێت کە زۆرینەی جار لەلای جووتیارەکانەوە باس دەکرێت.
-
وڕێنە؛ تێکچوونی لەناکاوی فەرمانی هۆش
ئادار 30, 2025 10:11وڕێنە حاڵەتێکی دەروونیی توندە بریتییە لە تێکچوونی لەناکاوی فەرمانی هۆش لەوانە شێوازی بیرکردنەوە، ڕەفتارکردن و ئاستی ئاگایی. ئەم گۆڕانانەش لە فەرمانی هۆش کار دەکەنە سەر توانای یادەوەری و سەرنجدان.
-
هەلوەسە؛ هەستکردن بە ڕووداو یان بابەتێک کە لە ڕاستیدا بوونی نییە
ئادار 29, 2025 14:18هەلوەسە یان وەهم بریتییە لە هەستکردن بە ڕووداو یان بابەتێک کە بوونی نییە و دروستبوونی هەستێکە کە بەهۆی هەستە ئەندامەکانەوە هان نەدراوە و تەنیا شتێکی ناڕاستە کە لە مێشکی کەسەکەدا دروست دەبێت.
-
خەڵەفان (٢)؛ جۆرەکانی خەڵەفان: سەرەتایی و دووەمی
ئادار 29, 2025 13:51هەر وەکوو لە بەشی یەکەم ئاماژەماان پێ کرد، خەڵەفان یان تێکچوونی بیر دەستەواژەیەکی گشتگیرە بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک نیشانە کە بەتوندی کار لە یادەوەری، بیرکردنەوە، ڕەفتار و توانا کۆمەڵایەتییەکانی تاک دەکەن، بەڕادەیەک کە ژیانی ڕۆژانەی پەک دەخەن. خەڵەفان نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە بەڵکوو کۆمەڵە نەخۆشییەک دەگرێتەوە کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی توانای مێشک.
-
جێگر پاڵەوانی نوێنەری ڕوباتیکی ئێران لە کێبەرکیکانی خەزاخستان
ئادار 29, 2025 09:06نوێنەری ڕوباتیکی قوتابیانی ئێران لە پێشبڕکیکانی ٢٠٢٥ ی خەزاخستان ، بووبە جێگر قارەمانی ئاسیا .
-
بیرکردنەوەی داهێنەرانە
ئادار 28, 2025 11:36بیرکردنەوەی داهێنەرانە (بە عەرەبی: التفکیر الأبداعی، بە ئینگلیزی: creative thinking)، بیرکردنەوەی داهێنەرانە بریتییە لە توانای دۆزینەوەی چارەسەری سەرەتایی تایبەت، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە بەشێوەیەکی داهێنەرانە.
-
هایپۆتالامۆس، لە ئالۆزترین بەشەکانی مێشک
ئادار 28, 2025 09:01هایپۆتالامۆس (بە ئینگلیزی: Hypothalamus، بە عەرەبی: ما تحت المهاد)، دەکەوێتە ناوچەی مێشکەوە، کە بەشدارە لە دەربڕینی هەستەکان، چەندین پڕۆگرامی بنچینەیی ڕێکدەخات وەکو خواردن و خواردنەوە، هێشتنەوەی پلەی گەرمی لەش و سێکس، ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە هەستدا. یەکێکە لە ئالۆزترین بەشەکانی مێشک و کێشی تەنها ٤ گرامە. ئەندامێکی بایۆلۆجی سەربەخۆیە و مرۆڤ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، بە پێچەوانەوە خۆی دوور لە ویستی مرۆڤ کاردەکات و چالاکییەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت.
-
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ئادار 27, 2025 11:22بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە (بە عەرەبی: التفکیر النقدی، بە ئینگلیزی: Critical thinking)، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە چەمکێکی دەوڵەمەندە کە بە درێژایی ٢٥٠٠ ساڵی ڕابردوو گەشەی کردووە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی شێوازی بیرکردنەوەیە دەربارەی هەر بابەتێک، ناوەڕۆکێک، یان کێشەیەک، کە تێیدا کەسەکە جۆریەتی بیرکردنەوەی خۆی باشتر دەکات.
-
ژێرمێشکە ڕژێن
ئادار 27, 2025 08:22ژێرمێشکە ڕژێن (بە ئینگلیزی: Pituitary gland، بە عەرەبی: الغدة النخامیة) بریتییە لە ڕژێنێکی بچووک کە تیرەکەی نزیکەی یەک سانتیم دەبێت، بە ژێرلانکەوە بەند دەبێت لە ڕێگەی قەدۆکەیەکی کورتەوە کە پێدەوترێ قەدی پێتیوتەری (ژێرمێشکە ڕژێن). چەندین هۆرمۆنی گرنگ دەردەکات و کۆنترۆڵی کرداری زۆرێک لە کوێرە ڕژێنە کۆئەندام دەکات.
-
دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە
ئادار 26, 2025 12:01دڵەراوکێی تاقیکردنەوە (بە عەرەبی: قلق الأمتحانات، بە ئینگلیزی: exam anxiety)، دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە حاڵەتێکە دروست دەبێت پێش یان کاتی تاقیکردنەوە.