ئاب 11, 2016 18:57 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەدەپە :  پارتە سەرەکیەکانی تورکیا خەریکی بەرەو پەراوێزبردنی هەدەپەن

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا وتی سێ پارتی سەرەکی تورکیا خەریکی بەرەو پەراوێزبردنی هەدەپەن .

ئایهان بیلگەن ووتی  سێ پارتی ئاک پارتی ،کۆماری خوازی گەل و بزاڤی نیشتمانی گەرەکیانە تا پارتەکانی لاگری کوردەکانی تورکیا بەرەو پەراوێز ببەن . ئەو لەکاردانەوە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی سێ حیزبی ئاک پارتی ، کۆماری خوازی گەل و بزاڤی نیشتمانی بۆ لێکدانەوەی گەڵالەی یاسای بنەڕەتی نوێ تورکیا و بانگێشتن نەکردنی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بۆ ئەم کۆبوونەوەیە ووتی : حکوومەتی تورکیا بە بیانووی کوودەتای بێ ئاکامی ١٥ جوڵای ٢٠١٦ لەهەوڵ دایە بۆ بردنە پێشەوەی ئامانجەکانی خۆی .ئەوان هەوڵ ئەدەن تا کوو پارتی دێمۆکراتیکی گەلان و ڕەوتگەلێک کە نوێنەرایەتی ئەم پارتە دەکەن لە تورکیا دا ، لە هاتنە ئارای داوا و ویستەکانی ئەوان لە یاسای بنەڕەتی نوێی تورکیا پێشگیری بکەن . ووتە بێژی پارتی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکیا بە ئاماژە دان بە وەی کە ئامادە بوونی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان لە پرۆسەی گەڵاڵە ڕێژی یاسای بنەڕەتی نوێ ئەم وڵاتە ماف و بەرپرسایەتی ئەم پارتەیە ووتیشی : هیوادارین ئەم ستراتژییە هەلەیە چاک بکرێتەوە . ئەگەر درێژە بەم پرۆسەیە بدەین لایەنی دۆڕاوە هەرتەنیا ئێمە نابین . سەرجەم تورکیا دەیدۆڕێنێتەوە . لەم نێوانە دا پارتی کۆماریخوازی گەلیش ئەگەر ئەم هەڵاواردنی ئاشکرا ببینێت و ئەو بە سروشتی لە قەلەم ئەدات و ملوێنان شارومەندیک کە بە پارتی دێمۆکراتیکی گەلان دەنگیان داوە لەبەر چاو ناگرێت ، لە دیمۆکراسی قسە کردن ئیتر مانایەکی نییە . ئەم پرۆسەیە تورکیا بەرەو کارەساتێکی گەورەتر دەبات. هیوا دارین کە پارتی کۆماریخوازی گەل لەم  مەسەلە بە وریاییەوە تێبگات .