سەرۆک کۆماری تورکیا گەییشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i310977-سەرۆک_کۆماری_تورکیا_گەییشتە_تاران
" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕێ لیژنەی باڵا بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ چوار شەممە گەییشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 08:36 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکیا گەییشتە تاران

" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕێ لیژنەی باڵا بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ چوار شەممە گەییشتە تاران .

 " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە کۆمای فەرهەنگی مێژووی " سەعد ئابادی تاران پێشوازی فەرمی لێکراوە لە لایەن "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران. پەرەی پێوەندیییەکانی ئابووری و گۆڕینی بیرو ڕا لەبارەی مەسەلەکانیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی مێحوەری وتووێژەکانی سەرۆک کۆمارانیی ئێران و تورکیا دەبێت . هەروەها بڕیارە لەم سەفەرە تەبایی نامەکانیی ئێران و تورکیا لە دیدارەکانیی ئەمدواییەی کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات ، لێکبدرێتەوە . سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەرەکەی بۆ تاران لە بارەی کۆپرسیی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق یش لەگەڵ کاربەدەستانی پایە بەرزی ئێران وتووێژ دەکات . کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی ستراتژیکی  تورکیا و ئێرانیش لە سەفەرەکەی ئەردوغان بۆ تاران بەڕێوە دەچێت .