وشداری دانی تورکیا لە بارەی پەلامارەکانی داعش
تشرینی دووهم 07, 2017 08:11 Asia/Tehran
ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا(میت) لە بارەی درێژەی پەلامارەکانی داعش لە ١٣ ستانی ئەو وڵاتە وشداری داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکی ئەستەمۆڵی دەرەوەی سنووری، ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئەمڕۆ سێی شەممە لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تەقینەوەکانی پەیتا پەیتا و پەلامارەکانی ترۆریستی داعش لە خاکی ئەو وڵاتە زۆرتر بۆتەوە. ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا وشداری داوە: تاقمی ترۆریستی داعش خۆی بۆ پەلامار بۆ سەر ناوەندە هەستیارەکان لە رێگای ئۆپەراسیۆنیی ترۆریستی و تەقینەوەی ترۆمبیلەکانی بۆمب رێژکراولە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی تورکیا ئامادە دەکات .
دوای ئەوەی کە سوپای تورکیا مۆڵگەکانیی تاقمی ترۆریستی داعشی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ عێراق و سوریا بۆمباران کرد، داعش، هەرەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کردووە .
سەرپەیڤ