حوزه‌یران 11, 2018 10:44 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان خوازیاری دادگایی کرانی سەلاحەدین دەمیرتاش بوو

سەرۆکی تورکیا رۆژی یەکشەممە دەزگای دادڤانی ئەم وڵاتەی هاندا هەرچی خێراتر سەلاحەددین دەمیرتاش ی بەربژاری بەندکراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دادگایی بگکات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکدا لە مەودای دوو حەوتەی ماوە تا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و پەرلەمانیی ئەم وڵاتە بە داواکردنی دادگایی کرانی دەمیرتاش ، پەلامارەکانی لە دژی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە زیاتر کرد .

سەلاحەدین دەمیرتاش ، لە لایەن هەدەپەوە وەک بەربژاری هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەست نیشان کراوە .

نەیارانی ئەردۆغان ، ئازادکرانی دەمیرتاشیان داواکردووە بۆ دەرەتان دان بەو بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵام ئەم داواکاریە تا   ئێستا بێ ئەنجام بووە .

بیست و شەشەمین دەورەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا و یەکەم دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆکایەتی دا لە رێکەوتی 24 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ .

ئانکارا دوای کودیتای ناکامی ژوئیەی 2016 ، یاسای پارێزراویی سیاسیی ئەندامانی پەرلەمانی هەڵوەشاند و دوای ئەوە بە دەیان ئەندامی پەرلەمان بانگ کرانە ناوەندە دادڤانیەکان ، بەڵام نوێنەرانی هەدەپە ئامادە نەبوون لە ناوەندە دادڤانیەکاندا ئامادە بن .

بە دوای ئەم بابەتەدا سەلاحەدین دەمیرتاش لە گەڵ دە کەس لە نوێنەرانی ئەم حزبە لە سەرەتاکانی نوامبری 2016 دا گیران و ئێستا لە بەندیخانەدان .

 

سەرپەیڤ