ململانی نادادگەرانەی هەڵبژاردن لە تورکیا
کارناسی پرسە سیاسیەکان لە تورکیا وتی؛ پارتی دادوگەشە پیدان ، بە لەبەر چاو نەگرتنی حیزب و پارتەکانی تر، میدیاکانی ئەم وڵاتەی بۆ پڕوپاگەندەو تەبلیغاتی هەڵبژاردەیی خۆی خستووەتە ژێر پاوانخوازی خۆی.
" عەباس ییلماز کادی ئوغلۆ" نوسەرو لێکوڵەر وتوێژەر لە کاروباری سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ ڕادوێ تورکی ئەستەموولی دەرەوە سنووری پیداگری کرد: پارتی دادوگەشە پیدانی تورکیا بائەوەی کە ناوی دادپەروەری لەسەر خۆناوە لەماوەی شازدەساڵ حکومەتی خۆی ئەم دادگەریەی بنپێی وبێ بایخ کردووە. " کادی ئوغلۆ بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە زۆربەی میدیاکان بوونەتە کەرەسەیەک بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردەیی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا وتی: پارتی دادوگەشە پیدان بە بچوکترین جمووجولی پڕوپاگەندەیی پارت وحیزبە نەیارەکان کاردانەوە پیشان ئەدات ولەمپەری بەڕێوە چوونی بڕێک لە کۆبوونەوەکانی خۆماڵی دەبێت. کارناسی تورک بە پیداگری لەسەرئەمەکە ڕەوتێک کە پارتی دادوگەشە پیدانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو گرتوویەتە پێش بەبڕانە بە زیانی پارتی دادوگەشەپیدان دەبێت وتی: کردەوەی ئەم پارتە بووەبە هۆی پەرەی ڕۆژ بۆ ڕۆژی دەنگی حیزبە نەیارەکان .بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وپەرلەمانی تورکیا لە ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ لەسەرانسەری ئەم وڵاتە بەرێوە بچێت.