ناکۆکی کەوتنەنێو هاوپەیمانیی پارتی دادوگەشەو پارتی بزاڤی نیشتمان خوازی تورکیا
پاڵێوراوی پارتی بزاڤی نیشتمان خواز(مەهەپە) لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی٢٤ی ژۆئەنی تورکیا، ڕایگەیاند، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئەو پارتەو پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە.
بەپێی ڕاپۆری ڕادیۆ تورکی ئەستەمووڵیی بەشی دەرەوەسنووریی ئێران، "سەرمەت ئاتای" کاندیدای پارتی بزاڤی نیشتمان خوازی تورکیا لە شاری غازی ئەنتەپ ڕایگەیاند، بەربژارانی پارتی دادوگەشە، پێویستییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە جێبەجێ ناکەن، داوا لە خەڵک دەکەن دەنگ بەپارتی مەهەپە نەدەن.
ئاتای وتی: بەپێی ڕاپۆر و قسەو لێدوانەکان، بەرپرسانی پارێزگایی پارتی دادوگەشەو نوێنەرانی پەرلەمانیی ئەو پارتە، لەچالاکییە هەڵبژاردنییەکانیان دەست دەدەنە کارو کردەی نائەخلاقانە کە دەتوانێ دەرهەق هاوپەیمانیی دووپارتەکە وەک خەیانەت بێتەئەژمار.
پاڵێوراوی پارتی نەتەوەخوازی تورکیا لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان وتی: ئەوە لەکاتێکدایە کە بەربژارانی ئەو پارتە لە کەمپەینە هەڵبژاردنییەکانیان، خوازیاری دەنگێک بۆ خۆیان و دەنگێکیش بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان بوون.
"باریش یارکاداش" نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) لە شاری ئەستەمووڵیش لە توئیتێکدا نووسی؛ لەبەر دەنگی کەمی پارتی بزاڤی نیشتمانیی لەڕاپرسییە هەڵبژاردنییەکان، ئەردۆغان دەیەوێ بەرەبەرە لەو پارتە دووربکەوێتەوە.
دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی "ماک" کە پێشتر بۆ پارتی دەسەڵاتداری تورکیا چەند راپرسییەکی ئەنجام داوە، لەم دواییەدا ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی سەتی٤٨ی دەنگەکان لە ڕاپرسییە نوێکە بۆ هاوپەیمانیی پارتی دادوگەشە و بزاڤی نیشتمانیی تورکیا، تێپەڕینی ئەو هاوپەیمانییە لە ١+٥٠ لەسەتی دەنگەکان لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو دژوارە.