بە ئامادەبوونی سەدان چاودێریی نێونەتەوەیی، هەڵبژاردنی سەرانسەریی تورکیا دەست پێکرا
هەڵبژاردنی سەرانسەریی پەرلمانی و سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەمڕۆ لەژێر چاوەدێریی زۆرتر لە 415 چادودێری نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلی، 415 چاودێری نێونەتەوەیی لە هەشت ڕێکخراوی جیهانی ئەمڕۆ یەکشەممە خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و بیست و شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، چاودێری دەکەن.
ئەم کەسانە تەنانەت چاوەدێری دەکەن بەسەر چۆنیەتی ژوماردنی دەنگەکان و دواجار ڕاپۆرتێک لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و تەندروست بوونی هەڵبژاردنی سەرانسەری تورکیا دەنێرنە ڕێکخراوە جێ متمانەکانی خۆیان .
لە دەنگ وەرگرتن کە لە هەشتا و یەک پارێزگەی تورکیا دەست پێکراوە، شەش بەربژاری پۆستی سەروکایەتی و بەربژارانی شەشسەد کورسی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێکەوە ڕکابەری دەکەن.
ژوماری کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە ناوخۆی تورکیا پەنجاو شەش ملوێن و 322 هەزارو 632 کەس ، ڕاگەیەندراوە.
دەنگ وەرگرتن هەتا کاتژمێر پێنجی ئێوارە درێژەی هەیە و دواجاریش ژوماردنی دەنگەکان دەست پێ دەبێت.
شەش بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتی و هەروەها 4200 بەربژاری گەیشتن بە پەرلەمانی تورکیا، ڕۆژی ڕابردوو دوایین مشت ومڕی هەڵبژاردن و پڕۆپاگەندەی خۆیانیان ئەنجام دا و ئێستا چاوەڕوانی د ەنگی خەڵکی ئەم وڵاتەن .
رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی ئێستا و ڕێبەری پارتی داد و گەشە، تەمەل کەرەموڵڵا ئوغلو، سەرۆکی پارتی سەعادەت، موحەرەم ئینجە بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەل، دوغو پرینچک سەرۆکی پارتی نیشتمان، خاتوو مرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی نیک و سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشترو و بەندکراوی هەدەپە، بەربژارانی هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتی بیست و چوارەمی ژووئەنی ئەمساڵن.
بەپێی گۆڕانکاری یاسای بنەڕەتی تورکیا کە ساڵی ڕابردوو پەسەند کرا، سیستمی حکومەتیی ئەم وڵاتە لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی گۆڕاوە و هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە پێناو نیزامی نوێ دێتە ئەژمار کە بە جێبەجێ کرانی ، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتێکی زۆرتری دەبێت و وێڕای لابرانی پۆستی سەرۆک وەزیری، سەرۆکایەتی دەوڵەتیشی بە ئەستۆ دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی ئێستای تورکیا، لەساڵی 2014ەوە ئەم پۆستەی هەیە بەڵام بە پێی یاسای بنەڕەتیی تورکیا سەرۆکایەتی دەوڵەتی بە ئەستۆ نییە .
ئەگەر هەرکام لە بەربژارانی پۆستی سەرۆکایەتی نەتوانن سەتی پەنجا کۆ یەکی سەرجەم دەنگەکان بە دەست بێنن، هەڵبژاردن دەکەوێتە خولی دووهەم.
خولی دووهەمی هەڵبژاردنی هاوبەشی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا، دوو حەوتەی دیکە پێش بینی کراوە.