ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی تورکیا هەتابەرلەنیوەشەو
حوزهیران 24, 2018 12:45 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا باسی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیای کرد هەتا بەرلە نیوەشەوی ئەمڕۆ.
بەپێی ڕاپورتی کەناڵی تەلەفزیونیی تی ئارتیی تورکیا، سەعدی گوون، وتی : هیوادارم ئەنجامی هەڵبژاردنی هاوبەشی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی بەرلە نیوەشەوی ڕۆژی هەڵبژاردن، ڕابگەیەنین.
وەرگرتنی دەنگی دانیشتوانی تورکی دەرەوەی تورکیا بەپێی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە حەوتەمی ژووئەن لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەیی و هەروەها لە دەروازەکانی سنووری و گومرگیی ئەم وڵاتە دەستپێکراوەو ژوماردنی ئەو دەنگانەش هاوکات لەگەڵ سندووقەکانی دەنگ وەرگرتن لە تورکیا دەست پێ دەبێت.
وەرگرتنی دەنگی هەڵبژاردنی سەروک کۆماری و هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا لە کاتژمێری هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی، دەست پێکراوە.