هەڵبژاردنی تورکیا، خەڵکی تورکیا لەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان
خەڵکی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە بو هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان و سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە چوونەتەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیونی تی ئارتیی تورکیا، دەنگ وەرگرتن لە هەشتا و یەک پارێزگەی تورکیا دەستپێکراوەو شەش بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەتی و بەربژارانی شەشسەت کورسیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێکەوە ڕکابەری دەکەن.
ژوماری کەسانی خاوەن مەرج بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، دەنگی خۆیان دەخەنە نێو سەدوهەشتا هەزاروشەست وپێنج سندووقی دەنگدان.
دەنگ وەرگرتن هەتا کاتژمێر پێنجی ئێوارە درێژەی هەیە و دواجاریش ژماردنی دەنگەکان دەست پێ دەکات.
ژوماری شارومەندانی تورکیای دانیشتووی دەرەوەی ئەم وڵاتە کە خاوەن مەرجی دەنگدان بوون، سێ ملوێن و چل و نۆ هەزار و 65 کەس ڕاگەیەندرابوو .
ئەم کەسانە لە شەست وڵاتی جیهان لە نوێنەرایەتییەکانی سیاسی تورکیا دەنگی خویان خستوەتە نێو سندوقی دەنگدان و دەنگ وەرگرتن لەم کەسانە لە حەوت هەتا نۆزدەی ژووئەنی 2018 درێژەی هەبووە بەڵام ژوماردنیان لەگەڵ ژوماردنی دەنگی ناوخۆی تورکیا، دەست پێ دەکرێت .
ژوماری ئەو کەسانەی کە لە نوێنەرایەتییەکانی سیاسی تورکیا و بازگەکانی سنووری لە هەڵبژاردن بەشداری دەکەن، یەک ملوێن و 486 هەزار و 532 کەس ڕاگەیەندراوە.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی ئێستا و ڕێبەری پارتی داد و گەشە، تەمەل کەرەموڵڵا ئوغلو، سەرۆکی پارتی سەعادەت، موحەرەم ئینجە بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەل، دوغو پرینچک سەرۆکی پارتی نیشتمان، خاتوو مرال ئاکشنر ڕێبەری چاک پارتی و سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشترو و بەندکراوی هەدەپە، بەربژارانی هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتیی بیست و چوارەمی ژووئەنی ئەمساڵن.
بەپێی گۆڕانی یاسای بنەڕەتیی تورکیا کە ساڵی ڕابردوو پەسەند کرا، سیستمی حکومەتیی ئەم وڵاتە لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی گۆڕاوە و هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە ئاراستەی سیستێمی تازە ئەنجام دەگرێ کە بە جێبەجێ کرانی ، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتێکی زۆرتری دەبێت و وێڕای لابرانی پۆستی سەرۆک وەزیری، سەرۆکایەتیی دەوڵەتیشی بە ئەستۆ دەبێت.
بەپێی یاسای گۆڕینی نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی کە خاڵەکانی لە ھەمواری یاسیا بنەڕەتیی تورکیا لە ریفراندۆمی ئاوریلی 2016 لەلایەن خەڵکەوە پشت ڕاست کراوەتەوە، ژوماری نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە 550 کەسی ئێستا بۆ شەشسەد کەس پەرەی سەندووە و لانیکەمی تەمەنی بەربژاران بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان لە بیست و پێنج هەتا هەژدە سالان کەم بوەتەوە.
سەرباری ئەمەش هیچ کەسێک ھاوکات مافی بەربژارەتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و نوێنەرایەتیی پەرلەمانی نییە.