پێداگریی رۆحانی و ئەردۆغان لەسەر جێ بەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنەکانی تاران-ئانکارا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیی و هاوکارییەکانی تاران و ئانکارا لەبواری جۆربەجۆری بەڕوو لەپەرە زانی و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەوڵی بەرپرسانی ئێران وتورکیا لەئاراستەی پەرەی هەرچی زیاتر و هەمەلایەنەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا و بەدەست هێنانی دەنگی متمانەی خەڵکی ئەو وڵاتە، وتی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پڕشکۆ و هاوڕێ لەگەڵ هێمنی و ئاسایشی تۆکمە لەتورکیا مایەی خۆشحاڵی دەوڵەت و گەلی ئێرانە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشداری بەرفراوانی جەماوەری تورکیا لەو هەڵبژاردنانەی بە نیشانەی بەئاگابوونیان لەبارودۆخی ناسک و هەستیاری ناوچەو جیهان زانی و وتی: خەڵکی تورکیا بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پڕشکۆ پێشانی جیهانیان دا لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەتوانن گەلسالاری بەباشترین شێوە بەڕێوە ببەن.
رەجەب تەییب ئەردۆغانیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای شیکردنەوەی ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، جەختی کرد لەسەر هەوڵدان لەپێناو پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندییە سیاسی، ئابووری وفەرهەنگییەکانی تاران-ئانکارا.
ئەردۆغان هیوای خواست؛ لە خولی نوێدا، هاوکاری وهاودەنگیی ئێران و تورکیا هەتا مسۆگەرکرانی ئامانجە جێ سەرنجەکان و جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنەکان و هاوکاریی دوولایەنە، پەرەبسێنێ و بەردەوام بکرێ.