پێداگریی دەوڵەت باغچەلی لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خۆجێی لە کاتی دیاریکراودا لە تورکیا
ئاب 22, 2018 10:18 Asia/Tehran
سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی دیاریکراودا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوە بە هەندێ هەواڵی بڵاوکراوە لەمەڕ بەڕێوەچوونی زووترلەوەختی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لەو وڵاتە ڕایگەیاند؛ هەڵبژاردنی خۆجێی لەتورکیا دەبێ لە٣١ی مارسی٢٠١٩ بەڕێوە بچێ.
ئامانج لە هەڵبژاردنی خۆجێی لەتورکیا، دیاریکردنی شارەوانانی شارەکانی هەشتاو یەک پارێزگای ئەو وڵاتەیە.