پێداگریی کاربەدەستی حیزبیی تورکیا لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خۆجێی لە کاتی دیاریکراودا
ئاب 22, 2018 11:49 Asia/Tehran
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا جەختی کرد لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خۆجێی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکراودا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا ڕۆژی سێشەممە لە کاردانەوە بە هەندێ هەواڵ و ڕاپۆرت سەبارەت بە بەڕێوەچوونی بەروەختی هەڵبژاردنی خۆجێی لەم وڵاتە رایگەیاند: هەڵبژاردنی خۆجێی لە تورکیا دەبێ ٣١ی مانگی مارسی ٢٠١٩ بەڕێوە بچێ.
ئامانج لە هەڵبژاردنی خۆجێی تورکیا دەس نیشان کرانی شارەدارانی شارەکانی ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتەیە.