داکۆکیی دراڤیی تورکیا لە خێزانی بەرهەڵستکارانی کوژراو لە سووریا
سەرچاوەکانی تورک باس لە داکۆکیی دراڤیی حکومەتی تورکیا دەکەن لە خێزانی بەرهەڵستکارانی کوژراو لە سووریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ماڵپەڕی رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە بەڵێنی بە خێزانی کوژراوانی هێزەکانی سەربە نەیارانی حکومەتی سووریا ناسراو بە "سوپای ئازادی سووریا" داوە، جگە لە داکۆکیی دراڤی، لە تورکیا خانوو و نیشتنگەشیان بداتێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، یەک لە ئەندامانی سوپای بەناو ئازادی سووریا بەناوی"عەبدوڵڵا حەلاوی" وت: حکومەتی تورکیا نزیک بە نۆ هەزار دۆلار یارمەتی دراڤی بە خێزانی کوژراوانی ئەو سوپایە کردووە.
حەلاوی وتیشی: حکومەتی تورکیا یارمەتی دراڤی دەکا بەبریندارانی سوپای بەناو ئازادی سووریاش.
سوپای تورکیا بەهاوکاریی هێزەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا لە ژانڤییەی٢٠١٨ هێرشی کردەسەر شاری عەفرین لەباکووری سووریاو ئەو شارەی داگیرکرد. حکومەتی دەمشق بەجاران هێرشی سەربازیی تورکیا لەخاکی سووریای بە کردەیەکی داگیرکەرانەو پێشێلکرانی سەروەریی وڵاتەی زانیوەو ئیدانەی کردووە.
قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کراو لەچەند مانگی ڕابردوودا سوپای سووریا سەرکەوتنی زۆری لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا بەدەست هێناوە.