وشداری دانی پەکەکە لە بارەی شوێنھاتی ورووژاندنەکانی ئەمریکا دژی ئەم لایەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i352393-وشداری_دانی_پەکەکە_لە_بارەی_شوێنھاتی_ورووژاندنەکانی_ئەمریکا_دژی_ئەم_لایەنە
وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ڕایگەیاند: بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ دیاری کردنی خەڵات بۆ ئاشکرا کردنی حەشارگەی سێ سەرکردەی ئەم لایەنە شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئاڵ و گۆڕەکانی باکووری سووریاو کوردەکان دادەنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2018 04:23 Asia/Tehran
  • وشداری دانی پەکەکە لە بارەی شوێنھاتی ورووژاندنەکانی ئەمریکا دژی ئەم لایەنە

وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ڕایگەیاند: بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ دیاری کردنی خەڵات بۆ ئاشکرا کردنی حەشارگەی سێ سەرکردەی ئەم لایەنە شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئاڵ و گۆڕەکانی باکووری سووریاو کوردەکان دادەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرحەد فارتۆ وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە میدیا خۆجێییەکانی کوردستانی عێراقی ڕاگەیاند:بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ پەرە پێ دانی گوشاری سەر پەکەکە قەیرانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا توندتر دەکاتەوە.

لەم دواییەدا وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ١٢ ملوێن دۆلاری بۆ ئاشکرا کردنی حەشارگەی سەرکردەکانی پەکەکە جەمیل بایک، موراد کاراییلان و دوران باڵکان دیاری کردووە.

سەرحەد فارتۆ وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) وتیشی: ھەر بڕیارێکی ئەمریکا لە بارەی کوردەکانەوە شوێنێکی نەرێنی لە سەر ڕەوشتی باکووری سووریا دادەنێت، چونکو نابێ ئەمریکا ئەوەی لەبیر بچێتەوە کە باکووری سووریا لەژێر کاریگەریی بیروھزری عەبدوڵڵا ئوجەڵان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکەیە.