شوبات 12, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی پە.کە.کە وسەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کاربەدەستێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە تێکەڵچوونێکی توند لە نێوان هێزەکانی پە.کە.کە وسەربازانی تورکیا لە ناوچەی برادوست هەڵکەوتووی لە گردوپەڕی پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان ڕووی داوە.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، مەلا کەریم برادوستی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئیس ئین ئین ڕایگەیاندکە ڕۆژی هەینی تێکەڵچوونێکی توندلە نێوان هێزەکانی پە.کە،کە وسەربازانی تورکیا کە لە چیای چیادیل هەڵکەوتوو لە ناوچەی برادوست لە گردوپەڕی پارێزگەی هەولێر سەقامگیر بوونە ، ڕووی داوە. ناوبراو وتی کە لەم تێکەڵچوونە دا هێزەکانی پە.کە.کە بنکەی سەربازانی تورکیایان لە ناوچە داوەتە بەر پەلامار ولە ئاکامدا تێکەڵچوونێکی توند بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس ، لەنێوان دوو لایەن ڕووی دا کە بۆ ماوەی ساعەتێک درێژەی هەبوو. هەروەها وتی کە هەتا ئێستاکە هیچ زانیارێک لە زیانەکانی شیمانەیی دوولایەن بە دەس نەهاتووە. لە لایەکی تر میدیاکانی سەربە پە.کە.کە لەوان ڕۆژ نێوز ڕاپۆرتیان دا کە ژمارەیەک لە سەربازانی تورکیا لەم تێکەڵچوونە کوژراون وبریندار بوونە کە ڕانەگەێندراوە چەند کەسن.