بەسەرکردنەوەی دوایین دەستکەوتەکانی وەزارەتی بەرگری
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: بەرهەمەکانی بەرگری کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریەوە ساز دەکرێن، توانایی و چالاکییان هەیە، و زیرەکن و بێگومان ئەوان لە تاقیکردنەوەکەیان لە مەیداندا سەرکەوتوو دەرچوون و کاریگەریی خۆیان نیشان دا.
سەردار سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان دوایین دەستکەوتەکانی ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، چەک و کەرەستە سازکراوەکان بە پێی شەڕەکانی ئەم دواییە و داهاتوو لە جیهاندا ئامادەکراون. ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی یەک یان دوو ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاری زۆر لە وەزارەتی بەرگری ڕوویداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هێزە چەکدارەکان توانایی باڵایان هەبێت لە شەڕە ئەگەرییەکانی داهاتوودا. سەردار سەرلەشکەر باقری - سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان
زۆربەی چەک و کەرەستەکان لە مەیدانیدا تاقیکراونەتەوە و سەلمێنراوە کە کاریگەرن، لەگەڵ تواناکانی دوژمن و بەرپەرچدانەوەیان لە شەڕی ئەلیکترۆنی و شەڕی ئەلیکترۆنی و ئامرازەکانی تردا گونجێندراون. تایبەتمەندییەکانی وەک جووڵە و چالاکی، زیرەکی، ، هێزی تەقینەوە و وردبینی لە تەقاندەوەکاندا پرسگەلێک بوون کە بە باشی ئەزموون و تاقی کراونەتەوە و لە بەرهەمەکانیشدا دەبینرێن. م سەردار سەرلەشکەر باقری ڕایگەیاند، لە نێو ئەو شتانەی کە وەزارەتی بەرگری و ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی وەزارەت جێبەجێیان کردووە، پرسی هاوکاریکردنی حکومەت و وڵاتەکەیە و ڕوونیشی کردووەتەوە: لەنێو ئەو شتانەی تر کە لە پیشەسازییە بەرگرییەکاندا ئەنجام دبێت ؛ هەنگاونان بەرەو پشتبەستن بە خۆ لە دابینکردنی وزەی کارەبادا هەنگاوێکە کە تێیدا کارێکی گەورە کراوە و کاری گەورەتریش دەستی پێکردووە.
سەردار سەرلەشکەر باقری:
لە کەرت و پیشەسازییە جیاوازەکاندا، وڵاتەکە زۆر لە دەستکەوتەکانی پیشەسازی بەرگری دابین کراوە، هەروەها گرێبەستی زۆر لەگەڵ وەزارەت و پیشەسازییە جیاوازەکاندا واژۆ کراوە و لە ئێستادا بەرهەمە بەرهەم هێنراوەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەکاردەهێنرێن و ئەم ڕەوتە لە گەشەکردندایە.