May 07, 2025 19:47 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی نێوان هیندستان و پاکستان و نیگەرانییە جیهانییەکان

سوپای هیندستان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا پەلاماری کردە سەر چەند ناوچەیەک لە خاکی پاکستان و وتەبێژی سوپای پاکستانیش بە ڕاگەیاندنی زیانەکانی پەلامارەکە جەختی لەوە کردەوە کە پاکستان وەڵامی پەلامارەکە دەداتەوە.

وتەبێژی  ئەرتەشی  پاکستان ڕایگەیاند کە  پەلامارەکانی  هیندستان بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا ٨ کوژراو و ٣٥ برینداری لێکەوتووەتەوە. هەروەها تا ئێستا چارەنووسی دوو کەس نادیارە. نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە ئەمشەو سەرپەرشت و چاودێری  ئۆپەراسیۆنی نیودەلهی دژی پاکستانی  بوو ، ڕایگەیاند،  پەلامارەکان  بۆ سەر هەر نۆ ئامانجەکە لە ناوخۆی پاکستان بە تەواوی سەرکەوتوو بوون. هەروەها بەرپرسانی ئەمنی پاکستان ڕایانگەیاند کە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی هیندستانیان خستۆتە خوارەوە و بنکەیەکی سەربازی هیندستانیان کردۆتە ئامانج، جەختیان لەوە کردەوە کە چەند سەربازێکی هیندستانیان گرتووە و وەڵامی  پەلامارەکەش  دەدەنەوە. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی قووڵی سەبارەت بەپەلاماری هیندستان بۆ سەر پاکستان دەربڕی و داوای  دان بە خودا گرتنی   دولا کرد . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هیندستان جێگای داخە. پکن  نیگەرانە لە دۆخی ئێستا. هیندستان و پاکستان هەمیشە دراوسێ بوون و دەبن. هەردووکیان دراوسێی چینن و چینیش دژی هەر جۆرە تیرۆرێکە  و داوا لە هەردوولا دەکەین لە بەرژەوەندی ئاشتی و سەقامگیریهەنگاو هەڵبگرن  و دان بە خودا بگرن و ئارامی خۆیان بپارێزن . ئیسماعیل بەقایی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێران کرد سەبارەت بە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و دوور کردن لە بەکار هێنانی زۆر  لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، نیگەرانیی توندی دەربڕی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان و داوای لە هەردوولا کرد کە  دان بەخویاندا بگرن  بەرپرسانی وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپی، ئەفریقا و ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە حاند  پەلاماری  هیندستان بۆ سەر پاکستان، داوایان لە هەردوو وڵات کرد دان بە خودا بگرن . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان وتی: مۆسکۆ بە قووڵی نیگەرانە لە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکانی نێوان نیودەلهی و ئیسلام ئاباد لە دوای  پەلاماری  تیرۆریستی پەهلگام و داوای خۆگرتن لە هیندستان و پاکستان دەکات.

سەرپەیڤ