پێداگری هێندێک لە نوێنەرانی پارلەمانی تورکیا لە سەر شکستی پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژرادنەکانی 31 مارس
جێگری سەرۆکی پارتی نیکی تورکیا وتی : بەربژارەکانی پارتی داد و گەشە لە هەڵبژرادنەکانی 31 مارسی شارەواینەکان لە ئانکارا و چەن شاری گەورە شکست دەخون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ڕۆژنامەی جمهوریەت " کورای ئایدین " نوێنەری پارلەمانی نیشتمانی تورکیا لە پارتی نیک لە کۆڕی لاگرانی هاوپەیمانی نەتەوەیی لە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی شارەواینەکان وتیشی بە پێی ئاکامی ڕاپرسیەکان ، نەیارانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە ئانکارا ئەزمیر ئانتالیا و ئەستەمۆڵ سەرکەوتووی هەڵبژرادنەکانن . ئەندامی پارتی نیکی تورکیا وێڕای ئاماژە بە ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە پارتی دەسەڵاتدار وتیشی : ئەوان ئیدی حازر نین دەنگ بە پارتی داد وگەشە بدەن . لە هەمان حاڵدا بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی دوواری تورکیا سزایی تەملی سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلی ئەو وڵاتە وتی دەنگی پارتی داد و گەشە لە هەڵبژرادنەکانی 31 مارس لە ناوچە کورد نشینەکانی تورکیا دادەبەزێت . تەملی وێڕای ڕەخنە گرتن لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە هۆی بە تڕوڕیست زانینی ئەندامانی ئەو پارتە وتیشی لە هەڵبژرادنەکانی ساڵی 2018 بە هۆی ئیستراتژیکی دژە کوردی ئەردوغان دەنگی پارتی داد و گەشە بۆ حەوت لە سەد دابەزی و ناوبراو لە و قوناغەیشدا هەمان هەڵەی دووپات کردەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا جەختی کرد تەنانەت کوردە پارێزکار کە لە ڕابردوودا دەنگیان بە ئەردوغان ئەدا ئێستا لە ناوبراو تووڕەن و ئەم جارە دەنگ بە پارتی داد و گەشە نادەن .