بەڕێوە چوونی دووبارەی هەڵبژرادنەکانی شارەوانی ئەستەمۆڵ ؛ سبەینێ 23 ژوئەن
خەڵکی ئەستەمۆڵ سبەینێ یەکشەمە بۆ جاری دووهەم دەچنە پای سندوقەکانی دەنگدان تا لە نوێان دوو بەربژێری پارتەکانی کۆماری گەل و داد و گەشەی تورکیا شارەوانی ئەو شارە گەورە هەڵیژێرن .
بە گوێرە ی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری دەرەوە سنووری دوای ڕاگەیندرانی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژرادنەکانی تورکیا لە مەڕ هەڵوەشانەوەی ئاکامی هەڵبژرادنەکانی 31 مارس بە هۆی ناڕەزایەتی پارتی دەسەڵاتدار سەبارەت بە گزیکاری لە ژوماردنی دەنگەکان ، ئەستەمۆڵ بە پازدە ملوێن حەشیمەت سبەینێ دەبێتە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانی دووبارەی شارەوانی بۆ دانی دەنگ بە ئەکرەم ئیمام ئوغڵو و بیناڵی ییلدرێم دوو بەربژاری پارتی کۆماری گەل و داد و گەشە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی پەیامنێرانی لاو ؛ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کومار ی تورکیا دوێنێ لە وتاردانێکدا لە ئەستەمۆڵ ئەکرم ئیمام ئوغڵو بەربژێری پارتی کۆماری گەل بۆ شارەوانی ئەستەموڵی بە کەسێکی بێ بەرنامە وەسف کرد و خوازیاری لاگری ئەستەموڵیەکان لە بینالی یلدرم بەربژاری پارتی داد وگەشە لە هەڵبژرادنەکانی سبەینێ دا بوو . ئەوە لە حاڵێکدایەکە ئاکامی ڕاپرسیەکاین ئەم دواییە باس دەکات لە پێشکەوتنی بەربژێری پارتی کۆماری گەل لە هەمبەر بەربژێری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا .