بەرگریی تورکیا لە ئاکاری خۆی سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشەکیی S_400
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i365487-بەرگریی_تورکیا_لە_ئاکاری_خۆی_سەبارەت_بە_کڕینی_سیستەمی_مووشەکیی_s_400
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا کڕینی و وەرگرتنی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیای بۆ ئاسایشی تورکیا بە پێویست زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • بەرگریی تورکیا لە ئاکاری خۆی سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشەکیی S_400

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا کڕینی و وەرگرتنی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیای بۆ ئاسایشی تورکیا بە پێویست زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «خولوسی ئاکار» Hulusi Akar  ڕۆژی شەممە لە وەڵام بە قسەکانی ئەمدواییەی "مارک ئەسپێر" Mark Esperی بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا وت: کڕین و وەرگرتنی ئەم سیستەمە نەک هەر بژاردەیەک نییە بۆ ئێمە، بەڵکوو زۆریش پێویستە، لەبەر ئەوەی کە تورکیا ئێستا بەرەوڕوو مەترسیی قووڵ بۆتەوە.

"مارک ئەسپێر" ی بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە پەیامێکی تویتەرەیدا نووسی؛ ئاگادارین لەوەی کە ڕەوتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا بە تورکیا دەست پێ بووە  و هەڵوێستی واشینگتۆن بەرامبەر بە فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 نەگۆڕاوە.

ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بێتوو تورکیا سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا وەرگرێ ، واشینگتۆن ڕەوتی فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 بەم وڵاتە رادەگرێ و بایکۆتگەلێکی قورس بە سەر ئانکارا دادەسەپێنێ.

ڕەوتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا بە تورکیا لە ڕۆژی هەینییەوە دەست پێ بووە .