ڕەخنە وگازەندەی پارتی سەعادەتی تورکیا لە ڕێککەوتنی واشنتۆن وئانکارا لە مەڕ ناوچەی هێور وئەمن لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i366991-ڕەخنە_وگازەندەی_پارتی_سەعادەتی_تورکیا_لە_ڕێککەوتنی_واشنتۆن_وئانکارا_لە_مەڕ_ناوچەی_هێور_وئەمن_لە_باکووری_سووریا
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ڕێککەوتنی واشنتۆن وئانکارای لە مەڕ ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەباکووری سووریای بە ناڕوون ونادیار وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2019 13:31 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی پارتی سەعادەتی تورکیا لە ڕێککەوتنی واشنتۆن وئانکارا لە مەڕ ناوچەی هێور وئەمن لە باکووری سووریا

سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ڕێککەوتنی واشنتۆن وئانکارای لە مەڕ ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەباکووری سووریای بە ناڕوون ونادیار وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپرێس، تەمل کاراملا ئوغلۆ بە ئاماژەدان بە قسەکانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، ڕێککەوتنێکی ئاشکراو روون لە نێوان تورکیا وئەمریکا دا نیە لەمەڕ ناوچەی ئارام لەباکووری سووریا . سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم دواییە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی میدیایی لەگەڵ ولودیمیر زلنسکی هاوشانی ئوکراینی خۆی لە ئانکارا وتی شاندە تورکیەیی وئەمریکیەکان لەسەر دامەزرانی ناوەندیکی ئوپراسیۆنی هاوبەش بە مەبەستی هاوئاهەنگی نێوان دوو لایەن بۆ دامەزرانی ناوچەی بەناو ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە رێککەوتن گەیشتوون کە لەگەڵ نەیارەتی دەوڵەتی دەمیشق ڕووبە روو بووەوە .

.