بەقایی: ناچینە ژێر باری هیچ بیانوویەک بۆ نەوەستانی شەڕی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444996-بەقایی_ناچینە_ژێر_باری_هیچ_بیانوویەک_بۆ_نەوەستانی_شەڕی_لوبنان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پابەندییەکانی تایبەت بە وەستاندنی شەڕی لوبنان بە تەواوی ڕوونە و هیچ بیانوویەک لە ئەمریکا قبوڵ ناکەین.
(last modified 2026-06-23T14:05:53+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2026 13:03 Asia/Tehran
  • بەقایی: ناچینە ژێر باری هیچ بیانوویەک بۆ نەوەستانی شەڕی لوبنان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پابەندییەکانی تایبەت بە وەستاندنی شەڕی لوبنان بە تەواوی ڕوونە و هیچ بیانوویەک لە ئەمریکا قبوڵ ناکەین.

ئیسماعیل بەقایی بە پێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی شەڕ لە لوبنان وتی: ئێران هیچ بیانوویەک لە ئەمریکا لەو بارەوە قبوڵ ناکات و ڕاگرتنی شەڕ بە بەشێکی سەرەکی لە لێکتێگەیشتنی ئەم دواییە دەزانێ.

بەقایی بە وەبەر ڕەخنەدانی ژمارێک وڵاتی ئەوروپی و ناوچەیی ڕایگەیاند کە ئەوروپا بە هەڵوێستەکانی ڕۆڵی خۆی کەم کردووەتەوە و پێویستە ستراتژییەکەی بگۆڕێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتیشی کە پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا تاووتوێ دەکرێن و پرس و بابەتی هاوپێوەند بە پیشەسازیی مووشەکی و بەرگریی ئێران لە دانوستانەکاندا نەخراوەتەڕوو. بەقایی لەبارەی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە ئەم سامانە دەبێ خەرجی پێداویستییەکانی وڵاتەکەمان بکرێ، پێێشیداگرت کە ئێران بەبڕشتانە بەدواداچوون دەکات بۆ جێبەجێکرانی دادگەری لەبارەی زیانبایی و قوربانیانی شەڕەکان.