لاورۆڤ: ئەمریکا ملکەچی گوشارەکانی ئەوروپایە سەبارەت بە ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444986-لاورۆڤ_ئەمریکا_ملکەچی_گوشارەکانی_ئەوروپایە_سەبارەت_بە_ئۆکرانیا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ماوەیەکە نیشانەگەلێک لە ملکەچبوونی ئەمەریکا لەهەمبەر گوشارەکانی ئەوروپا سەبارەت بە  پرسی ئۆکرانیا دەبیندرێت.
(last modified 2026-06-22T14:41:08+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ: ئەمریکا ملکەچی گوشارەکانی ئەوروپایە سەبارەت بە ئۆکرانیا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ماوەیەکە نیشانەگەلێک لە ملکەچبوونی ئەمەریکا لەهەمبەر گوشارەکانی ئەوروپا سەبارەت بە  پرسی ئۆکرانیا دەبیندرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەوروپییەکان هەروا بەردەوامن لە فشارەکان بۆ لادانی واشنتۆن لە ڕێبازەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پاوەجێی و هەوڵدەدەن هانیان بدەن بۆ گرتنەبەری تاکتیکی ئاگربەستی دەستبەجێ لە پێناو ئەوەی دەرفەتێک  بە خۆیان و زێلێنسکی و هێزەکانی  بدەن بۆ ئامادە کردنی هێزەکان و بوژاندنەوەی پیشەسازییە سەربازییەکانیان. سێرگی لاڤرۆڤ  وتیشی : بەردەوام بوونی  ئەم ڕێبازە سەیر نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە نیشانەگەلێک لە تەسلیم بوونی  لایەنی ئەمریکی بۆ ئەم فشارە بەدی دەکرێت. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ڕووسیا هەروەها وتی: لە ڕاستیدا هەموو ئەو  ڕووداوانەی وا ئێستا لە ئۆکرانیا ڕوودەدەن، شەڕێکە کە ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ڕژێمی کیێڤەوە  کە بە ئاشکرا دروشمی نازییەکان دەڵێنەوە وەڕێی خستووە .