روحانی گەیشتە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i368677-روحانی_گەیشتە_ئانکارا
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2019 03:13 Asia/Tehran
  • روحانی گەیشتە ئانکارا

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، حەسەن روحانی لەسەر بانگێشتنی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئامادەبوون و وتارخوێندنەوە لە پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە بارەی سوریا گەیشتووەتە ئانکارا .

 روحانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی جڤینی ئانکارا ، چاوی دەکەوێ بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا .

 پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە  ئانکارا ئەمڕۆ دوشەممە و لە درێژەی راوێژکاریەکانی ئەم سێ وڵاتە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێ .