لێدوانی ئەردۆغان لەمەڕ یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i371435-لێدوانی_ئەردۆغان_لەمەڕ_یارمەتیی_سەربازیی_ئەمریکا_بۆ_کوردی_سووریا
سەرۆکی تورکیا باسی یارمەتی سەربازیی ئەمریکا بە هێزە کوردیەکانی سووریا دەکات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 12:05 Asia/Tehran
  • لێدوانی ئەردۆغان لەمەڕ یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا

سەرۆکی تورکیا باسی یارمەتی سەربازیی ئەمریکا بە هێزە کوردیەکانی سووریا دەکات

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو هەنگاریا لە فڕۆکەخانەی ئانکارا بە ئاماژە بە هەڵمەتی سەربازیی ترکیا لە باکووری سویا گوتی ، ئەمریکا نزیکەی 33 هەزار ترێلی کەلوپەلی سەربازیی بۆ گروپە کوردەکان لەم ناوچەیەیناردووە .

 سەرۆکی ترکیا هەروەها وتیشی ، ئەو بڕیارە 13 ی نوامبر سەردانی واشنگتۆن بکات .

 دەسدرێژیی سەربازیی ترکیا بۆ سەر باکووری سوریا ناسراو بە هەڵمەتی کانی ئاشتی کە ڕۆژی چوارشەممە 9 ی ئوکتبر بە بیانووی نەهێشتنی تیرۆریسم دەسپێببوو ، بە دوای رێککەوتنی ئانکرا و مسکۆ بە شێوەی کاتی کۆتایی هات.  بەڵام هێزەکانی ئەرتەشی ترکیا لە باکووری سوریا ماونەوە .

 هەڵمەتی سەربازیی و داگیرکاریی ئەرتەشی ترکیا لە باکوری سوریا رووبەڕووی شەرمەزار کرانی خەڵک و حکومەتی سوریا و هەروەها کۆمەڵی جیهانیی بووەتەوە .