پرسەکانی ناوچەکە و لیبی تەوەری دانیشتنەکەی ئەردۆغان و مێرکڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i375668-پرسەکانی_ناوچەکە_و_لیبی_تەوەری_دانیشتنەکەی_ئەردۆغان_و_مێرکڵ
سەرۆکی تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ گەورەسەرۆکی ئاڵمان لە ئەستەموڵ گوتی : لە چاوپێکەوتنی ئانگڵا مێرکڵ لە بارەی پێوەندیی دوو قۆڵی ، پرسەکانی ناوچەکە بە تایبەت سوریا و هەروەها لیبی وتووێژی کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2020 06:36 Asia/Tehran
  • پرسەکانی ناوچەکە و لیبی تەوەری دانیشتنەکەی ئەردۆغان و مێرکڵ

سەرۆکی تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ گەورەسەرۆکی ئاڵمان لە ئەستەموڵ گوتی : لە چاوپێکەوتنی ئانگڵا مێرکڵ لە بارەی پێوەندیی دوو قۆڵی ، پرسەکانی ناوچەکە بە تایبەت سوریا و هەروەها لیبی وتووێژی کردووە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوڵی ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئانگلا مێرکڵ گەورە سەرۆکی ئاڵمان لە ئەستەموڵ گوتیشی ، فائیز سیڕاج سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی بە تەنیا جێ ناهێڵێ و داکۆکی لێدەکات .

 ئەردۆغان بە ئاماژە بە پێوەندیی دێرینی تورکیا لە گەڵ لیبی گوتی : لەشکەریانی تورکیایی درێژە ئەدەن بە راهێنانی سەربازیی لە لیبی .

 سەرۆکی تورکیا هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە چارەسەریی ناکۆکیەکان لە رێگەی دانوستانی سیاسی بۆ ئانکارا و بەرلین گرنگە ، وتی تورکیا و ئاڵمان لە بارەی پرسی کۆچکردن بەشێکی گەورەی باری ئوروپایان لەسەر شانە .

ئەردۆغان لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە : یەکیەتی ئوروپا و وڵاتانی ئوروپایی دەبێ لە بواری یارمەتی گەیاندن بە سوریا زیاتر و خێراتر بجوڵێنەوە چونکە ئەمە ئەرکێکی مرۆییە .

ئەنگڵا مێرکڵیش گوتی : لە چاوپێکەوتنی ئەردۆغاندا لە بارەی سوریا وتووێژی کردووە و دەبێ هەوڵ بدرێ ئاگربەسی سستەک لە لیبی بۆ ئاگربەسی پاوەجێ بگۆڕێ .