راگێندرانی باری نائاسایی لە 16 ناوچەی پارێزگەی کوردنشینی بتلیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i378629-راگێندرانی_باری_نائاسایی_لە_16_ناوچەی_پارێزگەی_کوردنشینی_بتلیس
پارێزگاری بتلیس لە بەیاننامەیکدا بە ئاماژە بە دەسپێبوونی هەڵمەتی لەشکەریی لە سنوری پارێزگەی بتلیس لە دژی پەکەکە ، لە 16 ناوچەی ئەم پارێزگەیە باری نائاسایی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2020 04:28 Asia/Tehran
  • راگێندرانی باری نائاسایی لە 16 ناوچەی پارێزگەی کوردنشینی بتلیس

پارێزگاری بتلیس لە بەیاننامەیکدا بە ئاماژە بە دەسپێبوونی هەڵمەتی لەشکەریی لە سنوری پارێزگەی بتلیس لە دژی پەکەکە ، لە 16 ناوچەی ئەم پارێزگەیە باری نائاسایی راگەیاند .

بە پێی بەیاننامەی پارێزگاری بتلیس ، باری نائاسایی لە رۆژی سێشەممەوە لە چەند ناوچەی ئەم پارێزگەیە دەسپت پێبووە و هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە دژی چالاکیەکانی پەکەکە لەو 16 ناوچەیە کە لە بەیاننامەکەدا ناویان هاتووە دەسپێکردووە .

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا لە رۆژی رابردووەوە لە پارێزگا کورنشینەکانی تورکیا دەستیان داوەتە هەڵمەتی سەربازیی لە ژێر ناوی نەهێشتنی تیرۆریسم و لەم پێوەندیەدا 7 سەرۆک شارەوانیی سەر بە هە دە  پە یان گرتووە .

 پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە کاردانەوە بە توندبوونی هەنگاوەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی کوردانی ئەم وڵاتە لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاند دەسەڵاتی سیاسی تورکیا بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و رەخنەی لایەنە کوردیەکان لە کردەوەی لاوازی حکومەتی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا ، سەرکوت کردنی کوردانی توند کردووە و بە دوای کودیتای مافەوانیی لە تورکیادایە .