رەخنەی جەھەپە لە دوورخرانەوەی سەرۆک شارەوانیەکانی ھەدەپە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i378638-رەخنەی_جەھەپە_لە_دوورخرانەوەی_سەرۆک_شارەوانیەکانی_ھەدەپە
جێگری سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا ەخنەی گرت لە دوورخستنەوە و گرتنی سەرۆک شارەوانیەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان و گوتی : کەس ناتوانێ دەست بەسەر ئێرادەی گەل دا بگرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2020 10:27 Asia/Tehran
  • رەخنەی جەھەپە لە دوورخرانەوەی سەرۆک شارەوانیەکانی ھەدەپە

جێگری سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا ەخنەی گرت لە دوورخستنەوە و گرتنی سەرۆک شارەوانیەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان و گوتی : کەس ناتوانێ دەست بەسەر ئێرادەی گەل دا بگرێ .

یڵدریم کایا ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە دوورخستنەوە و گرتنی سەرۆک شارەوانیەکانی سەر بە ھەدەپە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ، گوتی : دیاری کردنی سەرپەرشتی حکومەتیی بو شارەوانیەکان بە ھیچ جۆر قەبوڵ ناکرێ . شارەوانیەکانی سەر بە ھەدەپە ، لە بەرامبەر ڤایروسی کۆرۆنا بە یەکیەتی و یەکدەنگیی تەواو لە گەڵ خەڵکدا خەباتێکی زۆر گرنگیان دەسپێکردووە . 

جێگرەکەی ھەدەپە ھەنگاوی حکومەتی تورکیا لە مەڕ دیاری کردنی قەیوم  بۆ سەرۆک شارەوانیەکانی کوردی لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەدا بە ؛ سیاسەتی ڕق لە دڵانە ؛ ناوبرد و  گوتی سەرۆک شارەوانیەکانی ئۆپۆزیسیۆن بێ ھەڵاواردن لە نێوان خەڵک و ئینتیمای حزبیی ئەوان ، خەریکی خزمەت کردن بە خەڵکن . ئەم ئاکارە شیاوی ئەوان نیە و قەبوڵ ناکرێ . 

جێگرەکەی جەھەپە وتیشی: ڤایروسی کۆرۆنا بۆ جارێکی دیکە نیشانی دا ھەندێ کار بە پارە و دەسەڵات ناچنە پێش و قەیرانی کۆرۆنا نابێ لە لایەن ھیچ کەسەوە وەک دەرفەت بقۆزرێتەوە .