کالین: تورکیا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ یۆناندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i384482-کالین_تورکیا_ئامادەی_دانوستانە_لەگەڵ_یۆناندا
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕایگەیاند:تورکیا ئامادەی دانوستانی بێ شەرت و مەرجە لەگەڵ یۆناندا بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2020 10:44 Asia/Tehran
  • کالین: تورکیا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ یۆناندا

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕایگەیاند:تورکیا ئامادەی دانوستانی بێ شەرت و مەرجە لەگەڵ یۆناندا بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «تورکیا» چاپی ئەستەمۆڵ، «ئیبراھم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا وتیشی: ئەم وڵاتە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی تورکیاو یونان سەبارەت بە سنوورەکانی «بانووی کیشوەر» ھەرێمی ئاسمانی، دوورگەکان، چالاکی لە ڕۆژھەڵاتی مدیترانەو بابەتگەلی دیکە بەتەواوی ئامادەی دانوستانە.

کالین وتیشی: یونان نابێ بە پاڵپشتی ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا بەدووی گوشارخستنە سەر تورکیا بێت.

پاش ڕێککەوتنی دەریایی لەنێوان ئانکاراو دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی، ناکۆکی لە نێوان تورکیاو یونان و قوبریس لە سەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی ڕۆژھەڵاتی مەدیترانە پەرەی سەندووە. بەڵام ئانکارا لە ئێستادا بەبێ سەرنجدانی سەروەری و خودانەتیی ئاوەکانی ئەم وڵاتانە، ھەڵقەندن و گەڕان بەدوای نەوتی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردووە.