لەبەر ڕەت کردنەوەی ئەو بوختانانەی بۆی کراوە سکاڵای یاسایی لەسەر «دەمیرتاش» تۆماردەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i386898-لەبەر_ڕەت_کردنەوەی_ئەو_بوختانانەی_بۆی_کراوە_سکاڵای_یاسایی_لەسەر_دەمیرتاش_تۆماردەکرێت
پارێزەرێکی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاندووە، لەسەر ئەو قسانەی کە بۆ بەرگری کردن لەخۆی و دژ بە بوختانە ھەڵبەستراوەکان کردوویەتی، سکاڵای یاسایی لەسەر «دەمیرتاش» تۆمارکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 04:51 Asia/Tehran
  • لەبەر ڕەت کردنەوەی ئەو بوختانانەی بۆی کراوە سکاڵای یاسایی لەسەر «دەمیرتاش» تۆماردەکرێت

پارێزەرێکی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاندووە، لەسەر ئەو قسانەی کە بۆ بەرگری کردن لەخۆی و دژ بە بوختانە ھەڵبەستراوەکان کردوویەتی، سکاڵای یاسایی لەسەر «دەمیرتاش» تۆمارکراوە.

«مەحسون قارەمان»، یەکێک لە پارێزەرانی «سەڵاحەددین دەمیرتاش»، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ئێستادا لە زیندانی ئێدیرنە دا بەسەر دەبات رایگەیاندووە: تەواوی چالاکییە سیاسییەکانی دەمیرتاش وەک تاوان لە قەڵەم دراوەو لەسەری تۆمارکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە، تەواوی ئەو قسانەی کە «سەلاحەددین دەمیرتاش» بۆ پارێزگاری و بەرگری کردن لە خۆی دژ بەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵی کردوونی، دیسان کراونەتەوە بە سکاڵای یاسایی دژ بە «دەمیرتاش».

سکاڵاکان لەسەر دەمیرتاش ٢٩ی ئایاری ئەمساڵ تۆمارکران، سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داواکاری گشتی ئانکارا دۆسیەیەکی لێپێچینەوەی بە ناوی «تیرۆر»ەوە کردووەتەوە .