داکۆکیی یەکێتیی ئەورووپا لە چارەسەریی ئاڵۆزی لەگەڵ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387267-داکۆکیی_یەکێتیی_ئەورووپا_لە_چارەسەریی_ئاڵۆزی_لەگەڵ_تورکیا
یەکێتیی ئەورووپا ھاوکات لەگەڵ ناکۆکییەکانی تورکیا لەگەڵ یونان و قوبریس لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، داکۆکیی کرد لە چارەسەریی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 22:45 Asia/Tehran
  • داکۆکیی یەکێتیی ئەورووپا لە چارەسەریی ئاڵۆزی لەگەڵ تورکیا

یەکێتیی ئەورووپا ھاوکات لەگەڵ ناکۆکییەکانی تورکیا لەگەڵ یونان و قوبریس لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، داکۆکیی کرد لە چارەسەریی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «ئورسالا فون درلاین» سەرۆکی لێژنەی ئەو.رووپا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سەرکردەکانی ئەم یەکێتییە ھاوپشتیی تۆکمەوتەواوی خۆیان بۆ قوبریس و یونان لە گرژییەکانیان لەگەڵ تورکیا دەربڕیوە، بەڵام برۆکسێڵ خوازیاری چارەسەریی گرژییەکان و دامەزرانی پەیوەندیی کاراو ئەرێنییە لەگەڵ تورکیادا.

« فون درلاین» وتیشی: لەو تەوەرە سەرەکیانەی دانیشتنەکەی یەکێتیی ئەورووپا، پەیوەندی لەگەڵ تورکیاو چارەسەریی گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستە.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە سەر ھەنگاوەکانی تورکیا لە بارەی دەست پێکردنی ھەڵقەندن و چالاکیی دۆزینەوەی ھتوپەیوەند بە وزە لەم ناوچەیەدا پەرەی سەندووە.