پەسەند کرانی پرۆژەیاسایەک بۆ ھێرشە سنووربەزێنەکانی سوپای تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387543-پەسەند_کرانی_پرۆژەیاسایەک_بۆ_ھێرشە_سنووربەزێنەکانی_سوپای_تورکیا
پرۆژە یاسای درێژکرانەوەی ھێرشەکانی دەرەوەی سنووری سوپای تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە کۆگەی گشتیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 04:10 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی پرۆژەیاسایەک بۆ ھێرشە سنووربەزێنەکانی سوپای تورکیا

پرۆژە یاسای درێژکرانەوەی ھێرشەکانی دەرەوەی سنووری سوپای تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە کۆگەی گشتیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی،پەرلەمانی تورکیا ئەو پرۆژەیاسایەی پەسەند کرد کە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە سەبارەت بە درێژکرانەوەی مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری سوپا لە وڵاتانی عێراق و سووریا بۆ ماوەی ساڵێک ئاراستە کرا بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەغدا گەلێک جار ھاتنی ھێزەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری عێراقی بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە زانیوەو ئیدانەی کردووە.