کوژرانی پێنج ئەندامی «پەکەکە» لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387587-کوژرانی_پێنج_ئەندامی_پەکەکە_لە_باکووری_عێراق
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە«پەکەکە» لە تێکھەڵچوون لەگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 05:54 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج ئەندامی «پەکەکە» لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە«پەکەکە» لە تێکھەڵچوون لەگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەم پێنج ئەندامەی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا ناسراو بە «چڕنۆکی بەور» لە ناوچەی حەفتانین لە باکووری عێراق کوژراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەغدا گەلێک جار ھێرش و ھاتنی لەشکریانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری عێراقی بە نمونەی پێشێل کردنی سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە زانیوەو ئیدانەی کردووە.

بەرلەمە وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند بوو کە گوایە مانگی ڕابردوودا ١٧١ ئەندامی لایەنە نەیارە کوردییەکان لەوانە پەکەکە لە لایەن لەشکریانی تورکیاوە کوژراون.