له تورکیا : چوار ڕۆژنامەنووسی کورد زیندانی کران
تشرینی یهکهم 10, 2020 14:07 Asia/Tehran
چوار ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا بەتۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بڵاو کردنەوەی هەواڵ لە دژی حکوومەت خرانە زیندان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدنان بیان و جەمیل ئوغور، دوو هەواڵنێری ئاژانسی Mezopotamya و هەروەها شەۆربان ئابی هەواڵنێری ئاژانسی جین نیووز لەگەڵ نازان سالا، ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا کە ماوەیێک پێش لە پارێزگای کوردنشینی وان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون بە حوکمی دادگای وان ڕاپێچی بەندیخانە کران.
لەمبارەوە Mezopotamya زیاتر دەنووسێت: دادوەری دۆسیەی ئەم 4 ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێرە کوردە بە تۆمەتی «بڵاو کردنەوەی هەواڵ لەدژی حکوومەت» و «ئەندامبوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان» حوکمی زیندانی کردنی بۆ ناوبراوان دەر کردووە.