بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن
تشرینی یهکهم 14, 2020 01:46 Asia/Tehran
١٦٧ ئەندامی پۆلیسی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن ڕاپێچ کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی لە پارێزگای کەناراویی« ئیزمیر» بۆ دۆزینەوەی ١١٠ گومانلێکراو ، لەوانە ١٦ فڕۆکەوان، سەرھەنگ و سەرھەنگ دووھەم دەست پێ کردووەو ئەم ئۆپراسیۆنە لە ٢٦ پارێزگادا ئەنجامی گرت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئۆپراسیۆنێکی جیاوازیش دا بە مەبەستی ڕاپێچ کردنی لایەنگرانی گوێلەن، پۆلیسی تورکیا دەستی کرد بە گەڕان بە ئوای ٥٧ گومانلێکراو لە ١٥ پارێزگادا کە لە ئەنجام ٣٢ کەسیان قۆڵبەست کران.
لە کاتی کودەتا سەرنەگرتووەکەی تورکیاوە، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکریانی تورکیایان لە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن و ئەو کودەتایە قۆڵبەست کردووە.