ھەگەری بایکۆتی ئابووری و سەربازیی تورکیا لە لایەن ئەورووپاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387900-ھەگەری_بایکۆتی_ئابووری_و_سەربازیی_تورکیا_لە_لایەن_ئەورووپاوە
بە پێی وتەکانی سێناتۆرێکی فەرەنسی، یەکێتیی ئەورووپا لەوانەیە لەمەڕپرسی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، تورکیا لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە بایکۆت بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • ھەگەری بایکۆتی ئابووری و سەربازیی تورکیا لە لایەن ئەورووپاوە

بە پێی وتەکانی سێناتۆرێکی فەرەنسی، یەکێتیی ئەورووپا لەوانەیە لەمەڕپرسی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، تورکیا لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە بایکۆت بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبییە، «ڕیچارد یونگ» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەم کەناڵە ڕایگەیاند: بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی تورکیا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستت لەوانەیە ھەم ئابووری بێت و ھەم سەربازی.

یونگ وتیشی: جیا لەمە بۆشی ھەیە پیاداچوونەوە بە ڕێککەوتنە گومرگییەکانی نێوان تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا بکرێت و بەم پێیە بایکۆتی توندوتۆڵ لە سەوای بانکیی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا ڕەچاو بکرێت.

وتیشی: لەوانەیە یەکێتیی ئەوروپا گەشت لێدانی دەریایی و ئاسمانی بەدرێژایی سنوورەکانی یۆنان و تورکیا دەست پێ بکات.