یاسادانەرێکی ئەمریکی داوای وەدەرنانی تورکیا لە «ناتۆ»ی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388097-یاسادانەرێکی_ئەمریکی_داوای_وەدەرنانی_تورکیا_لە_ناتۆ_ی_کرد
یاسادانەرێکی ئەمریکی داوای ھەنگاوی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە بۆ وەدەرنانی تورکیا لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 04:01 Asia/Tehran
  • یاسادانەرێکی ئەمریکی داوای وەدەرنانی تورکیا لە «ناتۆ»ی کرد

یاسادانەرێکی ئەمریکی داوای ھەنگاوی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە بۆ وەدەرنانی تورکیا لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «تولسی گابارد» ئەندامی دیموکراتی نوێنەرانی ئەمریکا بەرنووسی پرۆژەیاسایەکی ئاراستەی کۆنگرێس کرد کە تیای دا داوای وەدەرنانی تورکیا لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ی کردووە.

لەم پرۆژەیاسایەدا وێڕای ئاماژەکردن بە ھێندێک تۆمەتی دژی ئانکارا، حەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا بە ئاشکرا لە کێشەی قەرەباغ دا داکۆکی لە کۆماری ئازەربایجان دەکات.

ڕەوشتی ناوچەی قەرەباغ لە ٢٧ی سپتامبەرەوە تێک چڕژاوەو ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان یەکتر بە ھەڵایساندنی شەڕ تۆمەتبار دەکەن.