تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388338-تەقینەوەیەکی_گەورە_لە_باشووری_تورکیا
کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ئەمشەو ھەواڵی تەقینەوەیەکی گەورەی لە پارێزگەی ھاتای لە باشووری تورکیا و ھاوسنوری سوریای راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 19:46 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری تورکیا

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ئەمشەو ھەواڵی تەقینەوەیەکی گەورەی لە پارێزگەی ھاتای لە باشووری تورکیا و ھاوسنوری سوریای راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مەیادین تەنیا رایگەیاند  ئامبوڵانس و ئۆتومبێلەکانی ئاگرکوژاندنەوە خەریکی چوون بۆ شوێنی تەقینەوەکەن . 

 مەیادین بە گێڕانەوە لە ھەواڵنێری خۆی جێگیر لە ھاتای تورکیا رایگەیاند ئەم تەقینەوە لە ئەنجامی کاری تیرۆریستیی بووە و یەکێک لە ئەنجامدەرانی گیراوەوە و ئەوی دیکە خوی تەقاندووەتەوە . 

 ھەواڵدەریی ئاناتولی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم تەقینەوە رایگەیاند ئەم رووداوە لە شەقامی فەنەر لە ناوەندی شاری ئیسکەندەروون لە پارێزگەی ھاتی ڕوویداوە . تا ێئستا کاربەدەستانی تورکیا ھۆکار و زیانە ئەگەریەکانی ئەم تەقینەوەیان رانەگەیاندووە .