ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گەیشتە 79 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388607-ژمارەی_کوژراوانی_بوومەلەرزەکەی_ئیزمیر_گەیشتە_79_کەس
سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئاشکرای کرد، ژمارەى ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەى ئیزمیر گیانیان لەدەست داوە بۆ 79 کەس بەرزبووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 08:22 Asia/Tehran
  • ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گەیشتە 79 کەس

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئاشکرای کرد، ژمارەى ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەى ئیزمیر گیانیان لەدەست داوە بۆ 79 کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) لە راگەیێندراوێکیدا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاند ژمارەى ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەست داوە بۆ 79 کەس بەرزبووەتەوە و  962 کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەکۆی ئەو 962 کەسەی برینداربوون، 743 کەسیان لەدواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە و  219 کەسەکەی دیکەش هێشتا لە نەخۆشخانەن.

ئافاد راشیگەیاندووە کارەکانى گەڕان و رزگارکردن لە هەشت باڵەخانەى ئیزمیر بەردەوامە. لە پاش بوومەلەرزەکەش 1120 پاشلەرزە روویانداوە کە هێزى 43یان لە سەرووى 4 پلەی ریشتەرەوە بووە.