گیرانی 29 کەس بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ کودیتای 2016 لە تورکیا
کانونی یهکهم 06, 2020 12:38 Asia/Tehran
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 29 کەسیان لە شاری ئەستەموڵ بە تاوانی ھاریکاری لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای 2016 لەم وڵاتە دەسگیر کرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ئاناتولی ، سەرچاوە ئاسایشیەکانی تورکیا رایانگەیاند ، فەرمانی گرتنی 35 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا دەرچووە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی ژمارێکی دیکە لە تاوانباران ھەروا درێژەی ھەیە .
لە کاتی کودیتای ناکامی تورکیاوە ، ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە تا ئێستا ، دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکەریانی تورکیایان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن و ئەم کودیتایە گرتووە .
حکومەتی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن کە ئێستا لە پێنسیلڤانیای ئەمریکایە بە تاوانباری یەکەمی کودیتای ناکانی 15 ی تەمووزی 2016 دەزانێ و ھەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی گولەن لە ئەمریکا بێ کەڵک بووە .