بورێڵ : سیاسەتی دەرەوەیی تورکیا لە دژی بەرژەوەندیی یەکیەتی ئەوروپایە
کانونی یهکهم 19, 2020 12:35 Asia/Tehran
بەپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا ، سیاسەتی دەرەوەیی تورکیای بە دژی بەرژەوەندیی ئەم یەکیەتیە زانی .
ژۆزێپ بورێڵ رۆژی ھەینی لە یادداشتێک دا رایگەیاند ، یەکیەتی ئەوروپا بە دوای بەھێزکردنی پێوەندیەکانی لە گەڵ تورکیادایە ، بەڵام بەر لەوە تورکیا دەبێ ئەو ھەنگاوانە رابگرێ کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی ئەم یەکیەتیەن .
بورێڵ گوتیشی ، ھەنگاوەکانی تورکیا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست و لیبی و سوریا لە گەڵ بەرژەوەندیەکانی یەکیەتی ئەوروپادا یەک ناگرنەوە .
بارگرژی لە نێوان تورکیا و یەکیەتی ئەوروپا لە چاند مانگی رابردوودا لەسەر پرسە جیاجیاکان بە تایبەت کارەکانی تورکیا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست بە توندی زیادی کردووە .