گیرانی دەیان کەس لە بەشداران لە خۆپێشاندان لە تورکیا
شوبات 06, 2021 14:33 Asia/Tehran
پۆلیسی تورکیا دەیان کەس لە خۆپێشاندەرانی لە کۆبوونەوەکانی داکۆکیی لە ناڕەزایەتیەکانی زانکۆی بوغاز ئیچی ئەستەموڵ ، لە ئانکارا و ئیزمیر گرت .
ئیدارەی پۆلیسی ئانکارا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم کەسانەی تاوانبار کرد بە بێڕێزیکردن و پەلامار بۆسەر ھێزەکانی پۆلیس وپێشێلکردنی یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەکان .
لە ئیزمیریش لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس سی کەسیان لە گۆڕەپانی کوناک و مەیدانی گون دوغدوو گرت .
ناڕەزایەتیەکانی زانکۆی بوغاز ئیچی دوای ئەوە دەسپێبووکە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا مەلیح بولوو جێگری پێشووی شانەی پارتی داد و گەشەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەم زانکۆیە دیاریکرد.
ئەردۆغان ، جەھەپە و ھەدەپە بە دەستتێدابوون لەو ناڕەزایەتیانە تاوانبار دەکات .