جەختی کاربەدەستانی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392717-جەختی_کاربەدەستانی_تورکیاو_عێراق_لە_سەر_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندییە_دوو_قۆڵییەکانیان
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان جەختیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 03:02 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستانی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی «ئێن ئاڕ تی»، «مەولوود چاووش ئوغڵو» و «فۆئاد حسەین» وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە پرسی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارلانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»، لەو نمونە سەرەکیانەی ئاڵۆزیی نێوان بەغداو ئانکارایە، بە جۆرێک کە کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار ئەو ھەنگاوەی تورکیایان وەک دەست درێژی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان لێک داوەتەوەو لە بارەی بەردەوام کرانی وشدارییان داوە.