ئەردۆغان ، سیاسەتی فراوانخوازانە رەتدەکاتەوە
بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئەم وڵاتە بیر و بۆچوونی فراوانخوازانە ناگرێتەبەر .
رەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی : ئانکارا چاوی لە کەوشەنی ھیچ ناوچەیەک نیە .
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا جەختی کردەوە لەسەر رۆڵی وڵاتەکەی بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاریی قەرەباغ .
سەرۆکی تورکیا گوتیشی : وەک چۆن ھەمیشە گوتوومانە بە دوای لە ژێرپێنانی سەروەریی کەس نین ، ئێمە ئیدعای خودانەتی کەوشەنی ھیچ ناوچەیەک ، لەوان ناوچە دەریاییەکانمان نیە . ئامانجی تورکیا تەنیا پاراستنی مافی خۆی و ناوچەکانی خۆیەتی .
رەجەب تەییب ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەیکرد ، ھەنگاوە ھەڵگیراوەکان ھەرگیز بە مانای بیرۆکەی فراوانخوازنە نین .
ئەو لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە عێراق ، سوریا و لیبی ھێزی سەربازیی ھەیە و ئەم ھەنگاوانەی ، بەردەوام لە لایەن دەوڵەتەکان و خەڵکەوە سەرکۆنە کراوە .