ڕوودانی بوومەلەرزەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەری لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395286-ڕوودانی_بوومەلەرزەی_پێنج_پۆیینت_یەک_ڕیختەری_لە_تورکیا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەر شەوی چوارشەممە پارێزگای «موغڵە»ی باشووری ڕۆژئاوای تورکیای ھەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2021 02:40 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەری لە تورکیا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەر شەوی چوارشەممە پارێزگای «موغڵە»ی باشووری ڕۆژئاوای تورکیای ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ناوەندی بەرنگار بوونەوەی ڕووداوە لەنغاکاوەکانی تورکیا «ئافاد» ڕایگەیاند: ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١١ و ٢١ خولەکی شەو بەکاتی خۆجێیی لە دەریای ئێژەو لە قوڵایی ١٩ کیلومەتریی خاڵی بەرامبەری ناوچەی «داچا» لە پارێزگای «موغڵە» ڕووی داوە.

ھێشتا لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.