ھێرشی سە ر لەشکریانی تورکیا چوار کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398440-ھێرشی_سە_ر_لەشکریانی_تورکیا_چوار_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
ترۆمبیلێکی گەشت لێدانی لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای «ماردین»ی ئەم وڵاتە کەوتە بەر ھێرشی کەسانێکی نەناسراو لە خاکی سووریاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2021 03:48 Asia/Tehran
  • ھێرشی سە ر لەشکریانی تورکیا چوار کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

ترۆمبیلێکی گەشت لێدانی لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای «ماردین»ی ئەم وڵاتە کەوتە بەر ھێرشی کەسانێکی نەناسراو لە خاکی سووریاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، پارێزگاریی «ماردین» لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ترۆمبیلێکی ژەندرمە لە ناوچەی «یەشیل یورت» کە ھاوسنووری سووریایە لە کاتی گەشت لێدان کەوتووەتە بەر دەستڕێژی کەسانی نەناسراو کە لە ئەنجام دا گروبانێک کوژراوەو سێ سەربازیش بریندار بوونە.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیاش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە: لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا یەکە سەرسنوورییەکانی تورکیا ناوچەیەکی خاکی سووریایان کە لەوێوە ھێرشەکە ئەنجامی گرتبوو، کردە ئامانج.

ھێشتا ھیچ کەس و یان دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی سەر ھێزەکانی تورکیای نەگرتووەتە ئەستۆ.