ڕاپێچ کرانی دەیان کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «پەکەکە»و «یەپەگە»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399732-ڕاپێچ_کرانی_دەیان_کەس_لە_تورکیا_بە_تۆمەتی_پەیوەندی_لەگەڵ_پەکەکە_و_یەپەگە
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری «ئادێنا»، ٢٩ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە»، ڕاپێچ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2021 22:15 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «پەکەکە»و «یەپەگە»

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری «ئادێنا»، ٢٩ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە»، ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کوردپرێس، ھێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیسی «ئادێنا» بە ھەبوونی بڕیاری گرتنی ئەم کەسانە کە لە لایەن دادئەستێنی ئەم وڵاتەوە دەرکرا بوو، ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانیان و وێڕای شکاندنی دەرکەو پەنجەرەی ئەو بینایە، تۆمەتبارەکانیان ڕاپێچ کرد.

بە پێی ئاگاداری نامەیەکی پۆلیسی تورکیا، گوایە ئەم کەسانە خەریکی بەرنامە داڕشتن بوونە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئوت.

ئانکارا یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا بە لقێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دەزانێ و ھەردووک لایەنەکەی وەک تاقمێکی تیرۆریستی ناساندووە.