شاندی حکوومەتی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو لە تورکیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400405-شاندی_حکوومەتی_عێراق_بۆ_تاوتوێکردنی_دۆسیەی_ئاو_لە_تورکیایە
نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ لە پارێزگای ئافیۆنکاراھیسار پێشوازیی کرد لە نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبای ئاو و وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان، مەھدی رەشید حەمدانی و شاندی یاوەری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2021 15:39 Asia/Tehran
  • شاندی حکوومەتی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو لە تورکیایە

نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ لە پارێزگای ئافیۆنکاراھیسار پێشوازیی کرد لە نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبای ئاو و وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان، مەھدی رەشید حەمدانی و شاندی یاوەری.

بە پێی راپورتی ئاژانسی ئەنەدۆڵی تورکیا ، وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ ئامادەیی تورکیای دەربڕیوە بۆ ھاریکاریکردن لەگەڵ عێراق لە بواری پشکی ئاو و لابردنی ئاستەنگەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری ئاودا.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مەھدی رەشید حەمدانی رایگەیاندووە، دیدارەکەی لەگەڵ فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کە یەکێکە لە شارەزایانی تورکیا لە بواری ئاودا، ھەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە لە چوارچێوەی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و جێبەجێکردنی ھەنگاوە کردەیییەکان بۆ ئەو تەوەرانەی کە لە میانی کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولادا، گفتوگۆیان لەوبارەیەوە دەکرێت.